قادر ئه‌بوبه‌كر: گۆڕان ده‌ستی حیزب لە بابەتە نیشتیمانییەکان دوردەخاتەوە
كاندیدی ژماره‌ (21)ی لیستی (142) گۆڕان لە سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ گۆڕان خاوه‌نی پرۆژه‌ی دادی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و ده‌شڵێت " كار بۆ نه‌مانی جیاوازی له‌نێوان موچه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌م كه‌ ئێستا جیاوازیه‌كی زۆر له‌نێوانیاندا هه‌یه‌.

قادر ئه‌بوبه‌كر، كاندیدی ژماره‌ (21)ی لیستی (142) گۆڕان له‌ سلێمانی به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند؛ گۆران له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌ پرۆژه‌ی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕینی سیستمی سیاسی له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه‌ ناو كایه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی گه‌وره‌ی لێكرا، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم و پیشاندانی سه‌نگی راسته‌قینه‌ی كورد له‌ به‌غدا به‌كوتله‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراقدا ده‌كات، نوێنه‌ره‌كانی شه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی ده‌كه‌ن، كه‌له‌ كارنامه‌ی گۆڕان ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردنی پێدراوه‌.

كاندیدی ژماره‌ (21)ی لیستی (142) گۆڕان وتی؛ هه‌ردو لایه‌نی یه‌كێتی و پارتی، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان له‌به‌غدا كردوه،‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حیزبی و پله‌ و پۆست كاریان كردوه‌، پاش چوار خولی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌ك نه‌یانتوانیوه‌ كێشه‌كانی ماده‌ی (140)، نه‌وت و هێزی پێشمه‌رگه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ڵكو زیانیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد داوه‌ و كێشه‌كانیان گه‌وره و قورستر كردوه‌، نوێنه‌ركانی سه‌وز و زه‌رد كار بۆ پله‌ و پۆست و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر مێزه‌ی گفتوگۆ گرنگی زۆری پێده‌ده‌ن بۆیه‌ تا ئێستا كێشه‌كان به‌ هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌ وچاره‌سه‌ر نه‌كراون.

وتیشی؛ له‌رابردودا په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی و تاكه‌ كه‌سی بوه‌، هه‌ركاتێك سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌ تایبه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیبرانی عێراق تێكچوبێت، كۆی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا تێكچوه‌ و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی كردۆته‌ قوربانی، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی زۆر گه‌وره‌یه، كاتێكیش په‌یوه‌ندیه‌ تایبه‌ته‌كانیان ئاسایی بوبێت فه‌رشی سوریان بۆ راخستون، گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژوه‌ندیه‌ باڵاكانی هه‌رێم په‌یوه‌ندیه‌كان دروست ده‌كات‌، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كار له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌كات، ده‌ستی حیزب له‌ مه‌سه‌له‌ نیشتماینه‌كان دێنێته‌‌ ده‌ره‌وه‌، راده‌ستی ئه‌نجومه‌نێكێ تایبه‌ت و پسپۆڕی بواره‌كه‌ ده‌كات كه‌ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

راشیگه‌یاند؛ له‌كاتی به‌ده‌ست هێنانی متمانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا و به‌پێی پسپۆڕی خۆم، كار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان ده‌كه‌م، به‌تایه‌تی كێشه‌كانی خاك و قوت و موچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌دامه‌زراوه‌ی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ رێکكخستنه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ نیشتمانی كردنیان و ده‌رهێنانیان له‌ ده‌ست حیزبه‌كان و هاوتاكردنی موچه‌ و ئیمتیازیاتیان به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌رێی پێشكه‌ش كردنی پڕۆژه‌ یاسا به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هاوتا كردن و نه‌مانی جیاوازی له‌نێوان موچه‌ی شه‌هیدان كه‌ ئێستا جیاوازیه‌كی زۆر له‌نێوانیاندا هه‌یه‌.

04/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .