گۆڕان جەخت لەسەر سەربەخۆکردن و بەپیشەییکردنی پێشمەرگە دەکاتەوە
بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەسەر رێكخستن و سەربەخۆکردن و بەپیشەییکردن و بەدامەزراوەییکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و چەكداركردن و مەشقپێكردنیان بە شێوەیەكی سەردەمیانە. هەروەها یەكخستنیان لە چوارچێوەی هێزی پاسەوانی هەرێم و هێزی پاسەوانی سنورو بەرزكردنەوەی ئاستی گوزەرانی مونتەسیبەكانی بۆ ئاستی مونتەسیبەكانی سوپای نیزامیی عێراق، وەك بەشێك لە سیستمی بەرگریی دەوڵەتی فیدراڵ.

لە تەوەرى پێنجەمی بەرنامەى لیستى (142)ى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران، دیدگاى بزوتنەوەکە و کارکردنى بۆ چارەسەرى کێشەى ناوچە دابڕێنراوەکان رونکراوەتەوە و ئەوە خراوەتەڕو؛ بەدامەزراوەییكردنی هێزە ئەمنییە هەرێمی و فیدراڵییەكان، وەك هێزێكی بێلایەن و پیشەیی، بەشێوەیەك، كە وەلائیان بۆ نیشتمان بێت و رێگەنەدرێت دەست وەربدەن لە كاروبار و ململانێ سیاسییە ناوخۆییەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ.


تەوەری پێنجەم: چاكسازی لە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و دەزگا ئەمنییەکاندا
رێكخستن و سەربەخۆکردن و بەپیشەییکردن و بەدامەزراوەییکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و چەكداركردن و مەشقپێكردنیان بە شێوەیەكی سەردەمیانە. هەروەها یەكخستنیان لە چوارچێوەی هێزی پاسەوانی هەرێم و هێزی پاسەوانی سنورو بەرزكردنەوەی ئاستی گوزەرانی مونتەسیبەكانی بۆ ئاستی مونتەسیبەكانی سوپای نیزامیی عێراق، وەك بەشێك لە سیستمی بەرگریی دەوڵەتی فیدراڵ.
بەدامەزراوەییكردنی هێزە ئەمنییە هەرێمی و فیدراڵییەكان، وەك هێزێكی بێلایەن و پیشەیی، بەشێوەیەك، كە وەلائیان بۆ نیشتمان بێت و رێگەنەدرێت دەست وەربدەن لە كاروبار و ململانێ سیاسییە ناوخۆییەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ.
داکۆکیکردن لە پشکی بەشداری هاوڵاتیانی کوردستان، لە سوپای عێراق و وەزارەتی بەرگری و دامەزراوە فیدراڵییە ئەمنییەكان لەپێناو بەدیهێنانی مادەی (9)ی دەستوری هەمیشەیی عێراق.
پێداچونەوە بە گرێبەستەكانی كڕینی چەك و تەقەمەنی و پێداویستییە سەربازییەکان و لێکۆڵینەوە لە هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتان، بەشێوەیەكی رون (شفاف).
04/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .