گۆڕان پشتبەستن بە دەستور بەرگری لە بەركەوتە و پشکى دارایی ‌و كارگێڕیی خەڵكی كوردستان دەکات
بزوتنەوەى گۆڕان جەخت لەوە دەکاتەوە لە قۆناغى داهاتودا و دواى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، کار لەسەر دروستکردنی دامەزراوەی گشتیی چاودێریی داهاتی فیدراڵ و دەستەی راژەی فیدراڵ دەکات لەپێناو بەرگریكردن لە بەركەوتەی دارایی ‌و كارگێڕیی خەڵكی كوردستان، وەك لە مادەکانی (١٠٥) و (١٠٦) و (١٠٧)ی دەستوری هەمیشەیی ‌عێراقدا هاتوە.

لە تەوەرى شەشەمى بەرنامەى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق چۆنیەتى چارەسەرکردنى دۆزى سامانە سروشتییەکان رونکراوەتەوە لە روانگەى بزوتنەوەکەوە و بەوپێیەش نوێنەرانى بزوتنەوەى گۆڕان دواى سەرخستنى لیستى (142)ى گۆڕان لەلایەن دەنگدەرانەوە بە هەمو توانایەکیانەوە کار بۆ چەسپاندنى ئەو بەرنامەیە دەکەن لەپێناو خەڵکى کوردستاندا، بەتایبەت زامنكردنی پشكی هەرێم و پارێزگاکان، لە پەرەپێدان بە كەرتەكانی ئابوری، كارگێڕی گشتی، وەبەرهێنان، تەكنەلۆژیای زانیاری، كشتوكاڵ، پیشەسازی، سامانی ئاژەڵ، گەشتوگوزار وسەرچاوەكانی وزە، بە پێى مادەی (١٠٦)ی دەستوری هەمیشەیی عێراق و زامنکردنى پشكی هەرێم و پارێزگاکان، لە پرۆژە ستراتیژییە فیدراڵییەكانی كەرتی گواستنەوە و گەیاندن.


تەوەری شەشەم: چارەسەركردنی دۆزی سامانی سروشتی
دروستکردنی دامەزراوەی گشتیی چاودێریی داهاتی فیدراڵ و دەستەی راژەی فیدراڵ، بۆ بەرگریكردن لە بەركەوتەی دارایی ‌و كارگێڕیی خەڵكی كوردستان، وەك لە مادەکانی (١٠٥) و (١٠٦) و (١٠٧)ی دەستوری هەمیشەیی ‌عێراقدا هاتوە.
چارەسەركردنی كێشە پەیوەندیدارەكان بە نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی دیکە، لەڕێگەی دانانی یاسایەكەوە، كە بنەما دەستورییەكان لەخۆ بگرێت و مافی هەرێم و پارێزگاکان لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی تیادا پارێزراو بێت. وەک لە مادەکانی (١١١) و (١١٢)ی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا هاتوە. 
سوربون لەسەر بەشداربونی هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەكان لە داڕشتنی سیاسەتى نەوتی عێراق.
گرێبەستەكانی نەوت و غاز، كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵ و هەرێمەوە ئەنجامدەدرێن، بخرێنە ژێر چاودێریی پەرلەمانەوە .
چەسپاندنی شایستەی پترۆدۆلار، بۆ ئەو پارێزگایانەی نەوت و غاز و پاڵاوگەیان هەیە، رەنگدانەوەی لە یاسای بودجەی ساڵانەی عێراقدا.
فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای (سۆمۆ) و دانانی نوێنەری هەمیشەی هەرێم لەو کۆمپانیایەدا.
دابینکردنی موچە و پێداویستییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پێداویستیی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت.
بەرهەمهێنان لە غازی سروشتی، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کارەباو پرۆژە پترۆکیمیاییەکان.
پەیڕەوكردنی پرەنسیپی رۆشنی (شەفافییەت) لە مامەڵەكردن لەگەڵ داهات و بودجەی گشتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم، لەبواری: وردەكاریەكانی بودجە و سەرچاوەكانی و چۆنێتی خەرجكردن و دابەشكردنی بەسەر كەرتە ئابورییەكانی هەرێم و پارێزگاكاندا.
نەبەستنەوەی بودجەى عێراق بەکێشە سیاسییەكانەوە، لەكاتی بونی ناكۆكی لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمدا، پەنا ببرێتە بەر دادگا، نەک بڕینی بودجەو قوتی هاوڵاتیان.
زامنكردنی پشكی هەرێم و پارێزگاکان، لە پەرەپێدان بە كەرتەكانی ئابوری، كارگێڕی گشتی، وەبەرهێنان، تەكنەلۆژیای زانیاری، كشتوكاڵ، پیشەسازی، سامانی ئاژەڵ، گەشتوگوزار وسەرچاوەكانی وزە، بە گوێرەی مادەی (١٠٦)ی دەستوری هەمیشەیی عێراق.
زامنكردنی پشكی هەرێم و پارێزگاکان، لە پرۆژە ستراتیژییە فیدراڵییەكانی كەرتی گواستنەوە و گەیاندن.
ڕێکخستنی سەرچاوەکانی ئاو و دابەشکردنی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە. لەگەڵ پەرەپێدان بە پرۆژەی فراوانکردنی بەنداوی بچوک و گەورە.
بایەخدان بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی گشتی، بۆ رێگرتن لە خراپ بەکارهێنانی ئاو لە ماڵ و لە بەرهەمهێنانی بەروبومی کشتوکاڵ و پیشەسازیدا.
05/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .