عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌: گۆڕان رێگای‌ مه‌ده‌نیی‌ هه‌ڵبژاردوه‌ بۆ گۆڕینی‌ ده‌سه‌ڵات
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگدان هاوشێوه‌ی‌ شۆڕش و راپه‌ڕینه‌ به‌رێگایه‌كی‌ مه‌ده‌نیانه‌.

رۆژی (هه‌ینی‌) عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌میانی‌ سه‌ردانێكیدا بۆ شاری‌ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێر كۆبوه‌وه‌ و له‌ته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رێگای‌ مه‌ده‌نیی‌ هه‌ڵبژاردوه‌ بۆ گۆڕینی‌ ده‌سه‌ڵات، له‌ئێستاشدا كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق نزیك ده‌بینه‌وه‌، به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆر گرنگه‌، چونكه‌ ئه‌و كاندیدانه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن كه‌ ده‌بنه‌ نوێنه‌ری‌ هاوڵاتیان و ئه‌وان كابینه‌ی‌ حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن و دواتر یاسا و رێسا داده‌ڕێژن.

وتیشی‌: به‌شدارینه‌كردن له‌ ده‌نگداندا، مانه‌وه‌ی‌ سته‌مكارانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و رازیبونه‌ به‌و دۆخه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتداران جێگای‌ سته‌مكارانیان گرتوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا كه‌ میلله‌تی‌ كورد به‌درێژایی‌ مێژو قوربانیی‌ داوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ سته‌مكاران.

رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سه‌رده‌می‌ ئۆپۆزسیۆن و له‌ سه‌رده‌می‌ چونه‌ناو ده‌سه‌ڵاتیشدا دوای‌ پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نه‌كه‌وت، له‌ داهاتوشدا به‌هه‌مان ئه‌و بۆچونه‌وه‌ كارده‌كات، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژای‌ داهاتودا گۆڕانخوازان هه‌مو تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگ و سه‌رخستنی‌ په‌یام و كارنامه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.

05/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .