شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین: گۆڕان له‌ به‌غداش گرنگی‌ به‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كان و بودجه‌ و موچه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم ده‌دات
شێركۆ محه‌مه‌د ئه‌مین په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕان وه‌ك چۆن له‌ هه‌رێم به‌ده‌م خه‌م و ئازاره‌كانی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ بوه‌، له‌ به‌غداش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ڕێگەی‌ كاری‌ په‌رله‌مانی‌ و پرۆژه‌یاساوه‌ گرنگی‌ به‌ پرسی‌ ئێستای‌ خه‌ڵكی‌ ده‌دات.

له‌لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی‌)، شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین رونیكرده‌وه‌، په‌رله‌مانتارانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و چ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، لێبڕاوانه‌ كاریان كردوه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا، چونكه‌ ئه‌ركی‌ په‌رله‌مانتار گرنگیدانه‌ به‌ پرس و خه‌می‌ گشتی‌ نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاكه‌كه‌سی‌ و حیزبی‌، هه‌ربۆیه‌ گرنگی‌ ده‌دات به‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ خاكی‌ له‌ده‌ستدراوی‌ هه‌رێم و بودجه‌ و موچه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم.

وتیشی‌: به‌شدارینه‌كردنی‌ هاوڵاتیان له‌ ده‌نگداندا مانای‌ رازیبونه‌وه‌ به‌ مانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ شكستخواردوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی‌ كێشه‌ و خه‌می‌ هاوڵاتیان، بۆیه‌ داوا له‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم ده‌كات رۆژی‌ (12)ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌بێ ترس و دودڵی‌ رو بكه‌نه‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی‌ ژماره‌ (142)ی‌ گۆڕان و كاندیده‌كانی‌.
06/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .