سوعاد سەید ره‌زاق: راستگۆین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و ئەوەش جێگەی سەربەرزییە
سوعاد سه‌ید ره‌زاق، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ‌له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كۆڵه‌كه‌ی ماڵ ژنه‌ و ژنان ئه‌ركی قورسیان له‌سه‌ر شان بوه‌ ده‌شڵێت "گۆڕان كار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كاته‌وه".

سوعاد سه‌ید ره‌زاق، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند؛ له‌درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كانی سیاسه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان ژنان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بون، ‌له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ژنان ئه‌ركی قورسیان له‌سه‌ر شان بوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژن دایكه‌ و خێزانه‌ رۆڵی زۆر گه‌وره‌ ده‌بینێت و كۆڵه‌كه‌ی ماڵ ژنه‌،‌ بۆیه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ‌به‌رنامه‌ له‌ لیستی (142) كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی سامانی مرۆیی دەکات.

وتیشی: له‌كارنامه‌ی لیستی (142)ی گۆڕاندا گرنگی به‌دابین كردنی كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان دراوە كه‌ له‌ زانكۆكانی جیهان بۆ عێراق دابینكراوه كه‌ پیشتر بۆ خزم و كه‌سوكاری به‌رپرسه‌كان دابین ده‌كرا، له‌گه‌ڵ دابینكردنی مافی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه‌ رێگری له‌و ده‌رمانه‌ خراپانه‌ی هاوردی هه‌رێمی كوردستان دەکەن و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قوت و موچه‌ی خه‌ڵك و هه‌وڵدان بۆ هاوتاكردنی له‌گه‌ڵ موچه‌‌ خۆرانی عێراق، جگە لەوەش یه‌كێكی تر له‌و كارانه‌ی نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاری له‌سه‌ر دەکەن،‌ ئه‌و‌ ژنانه‌ی كور و هاوسەر و براكانیان شه‌هید و تیرۆر و ئه‌نفال كراوه‌، له‌رێی پرۆژه‌ یاساوه‌ و له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ‌به‌غدا قه‌ره‌بوی مادی و مه‌عنه‌وه‌ی بكرێنه‌وه‌.‌

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رونیکردەوە، "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌ن په‌یامێكه‌ كه ‌له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندایه‌ داواكارم ژنانی كوردستان و به‌تایبه‌ت ژنانی هه‌ولێر ده‌نگ به‌ له‌ لیستی (142)ی بزوتنه‌وی گۆڕان بده‌ن، چونکە گۆڕان راستگۆیه‌ له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی و ئیراده‌مان به‌هێزه‌ بۆ گه‌یاندی ئه‌و په‌یامه‌، هه‌وه‌رها‌ راستگۆین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ربه‌زیانەی بزوتنەوەی گۆڕان".

06/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .