وێنە؛ گۆڕانخوازان لە کفرى هەڵمەتى بەرفراوان بۆ سەرخستنى لیستى (142)ى گۆڕان ئەنجام دەدەن
هەڵمەتى سەرخستنى لیستى ژمارە (142)ى گۆڕان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بەرفراوانتر بوە و لەو چوارچێوەیەدا ئەمرۆ گۆڕانخوازانی کفری ھەڵمەتی بانگەشەیان لە ناوچەی پیشەسازی ئەنجامدا.

گۆڕانخوازانی مەکۆی کفری لە ھەڵمەتی بانگەشەی "دوکان بە دوکان" کاسبکار و پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی کفری-یان بەسەر کردەوە و کارنامەی لیستی(142)ى گۆڕانیان رونکردەوە و کاندیدانی لیستەکەیان ناساند بۆئەوەى هاوڵاتییان بە گڕوتینەوە بەشدارى هەڵبژاردنەکان و بە دەنگى خۆیان ئەو لیست و نوێنەرانە هەڵبژێرن کە داکۆکیکارى خەڵکى کوردستانن و ئامانجیان خزمەتى گشتییە و بەشێک نین لەو خیانەت و دۆخەى بەسەر گەلى کورددا سەپێنراوە و خاکەکەى لەدەستدراوە.

لاى خۆیانەوە ھاوڵاتیان و پیشەوەران بە خۆشحاڵیەوە بەڵێنیان دوپاتکردەوە کە پاڵپشتى لە سەرخستنى لیستى (142)ى گۆڕان بکەن.
06/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .