یوسف محه‌مه‌د به‌ ره‌سمی‌ داوای‌ پاكتاوی‌ حسابه‌كانی‌ له‌ دیوانی‌ په‌رله‌مان ده‌كات
نوسینگه‌ی‌ یوسف محه‌مه‌د له‌ نوسراوێكدا بۆ دیوانی‌ په‌رله‌مان داوای‌ ده‌ورو ته‌سلیم ده‌كات
دیوانی‌ په‌رله‌مان دوای‌ مانگێك وه‌ڵامی‌ نوسینگه‌ی‌ یوسف محه‌مه‌د نه‌داوه‌ته‌وه‌


نوسینگه‌ی‌ یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی‌ په‌رله‌مان، به‌فه‌رمی‌ داوای‌ پاكتاوی‌ حسابه‌كانی‌ له‌ دیوانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات.

رێباز حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ژمێریاری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی‌ په‌رله‌مان، به‌ رۆژنامه‌ی‌ (ژیان)ی‌ راگه‌یاندو‌وه‌ نوسینگه‌كه‌یان نوسراوی‌ كردو‌وه‌ بۆ دیوانی‌ په‌رله‌مان ‌و داوای‌ ده‌ورو ته‌سلیمیان كردوه‌‌و ده‌ڵێت "چ شتێكی‌ په‌رله‌مانمان له‌لا بێت بێگومان ته‌سلیمی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌".

به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیش كه‌ له‌رۆژنامه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مانگی‌ رابردوو، نوسینگه‌ی‌ یوسف محه‌مه‌د، نوسراوێكی‌ بۆ دیوانی‌ په‌رله‌مان كرد‌ووه‌ ‌و ئاماده‌یی‌ خۆی‌ نیشانداوه‌ له‌ كاتی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا پاكتاوی‌ دارایی‌ ‌و ئۆتۆمبێل ‌و شتومه‌كه‌كانی‌ دیكه‌ بكه‌ن.

رێباز حه‌سه‌ن، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد‌ووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابرد‌وودا دوو ئۆتۆمبێلیان ته‌سلیم كردۆته‌وه‌.

یوسف محه‌مه‌د، 26ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2017، دوای‌ رازینه‌بو‌ونی‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ مه‌سعود بارزانی‌، ده‌ستی‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كێشایه‌وه‌.
07/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .