مستەفا سەید قادر: ئومێد دەکەم گۆڕان بە دەنگێکی باش و بەهێزی یەکەم لەم هەڵبژاردنە دەرچێت
مستەفا سەید قادر، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: جۆش و خرۆشی‌ هاوڵاتیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی ده‌ركه‌وتنی‌ ئاسۆیه‌كی‌ باشه‌، چونکە خه‌ڵك ده‌یه‌وێت گۆڕان و هێزه‌كانی‌ دیکە ببنه‌ بەدیلی پارتی‌ و یه‌كێتی و ئومێد ده‌كه‌م گۆڕان ببێته‌ هێزی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌رێمی کوردستان.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (KNN) کە بڕیارە سبەینێ دوشەممە بڵاوبکرێتەوە، مسته‌فا سه‌ید قادر رایگه‌یاند: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگده‌رانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سزای‌ حیزبه‌كانیان ده‌ده‌ن چونكه‌ لێیان بێ‌ ئومێد بون بۆ ئەوەش خه‌ڵكی‌ كوردستان هه‌لێكی‌ باشیان ده‌ستكه‌وتوه‌ بۆ ئه‌وەی‌ ده‌نگ بده‌ن به‌و لایانه‌ی‌ كه‌ به‌باشی‌ ده‌زانن.

وتیشی :"ئاسۆیەکی باش دیارە بە تایبەت بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، ئەوەی لە ماوەی رابردودا پارتی و یەکێتی کردویانە کارێکی خراپی کردوەتە سەر دەنگدەرانینان و دەنگدەرەکانی ئەوانی بێ ئومێد کردوە، پێموایە خەڵک چاوی لە بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتە جێگرەوەی ئەوانەی دیکە و ئومێدم وایە کە گۆڕان بە دەنگێکی باش و بەهێزی یەکەم لەم هەڵبژاردنە دەردەچێت".

مستەفا سەید قادر ئاماژەی بەوەکرد؛ هەر دەنگدەرێک بیر لە ویژدانی خۆی بکاتەوە، کە خێزان و منداڵەکانی لەم دۆخە ناهەموارەی ئێستا تێیکەوتون لە هەمو رویەکەوە، باشترین هەلی دەستکەوتوە کە هەلی دەنگدانە و بچێت و ئەو هەلە لەدەست خۆی نەدات و دەنگی خۆی بدات بەو لایەن و کەسانەی کە خۆی پێیباشە و ئومێدیش دەکەین گۆڕان لە پێشی پێشی ئەوانەوە بێت.
07/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .