وێنە؛ کەرنەڤاڵ و ئاهەنگى گۆڕانخوازان بۆ سەرخستنى لیستى (142) لە سەیدسادق
ئەمڕۆ بە شداریى ژمارەیەکى بەرچاو لە گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوانى گۆڕان و کاندیدان، کەرنەڤاڵ و ئاهەنگى سەرخستنى لیستى (142)ى گۆڕان لە قەزاى سەیدسادق بەڕێوەچو، تێیدا مام رۆسته‌م رایگەیاند؛ لە رابردودا یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌نده‌ی گرنگییان به‌ دزینی نه‌وت و پاره‌ داوه‌، ئەوەندە گرنگییان بە خەڵک و خاکى کوردستان نەداوە، بەڵام نوێنه‌ره‌كانی گۆڕان سەلماندیان سه‌ر بۆ پۆست و پاره‌ شۆڕ ناكه‌ن‌ و داکۆکیکارى سەرسەختى مافەکانى میللەتەکەمانن.

مام رۆسته‌م، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی لیستی (142)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سه‌یدسادق و لەناو ئاپۆڕاى گۆڕانخوازاندا رایگه‌یاند؛ له (27)ساڵ حكومڕانی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگیان به‌ دزینی نه‌وت و پاره‌ داوه‌ گرنگییان به‌ دابینكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه‌، لە بەرامبەردا نوێنه‌رەكانی بزوتنه‌وی گۆڕانمان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بینی، سه‌ریان بۆ پۆست و پاره‌ شۆڕ نه‌كرد و کەسیان لەسەر گەندەڵى متمانەیان لێوەرنەگیرایەوە، بەڵکو هه‌مو هه‌وڵێكیان بۆ دابینكردنی مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستا بوه‌.

هەروەک داوایکرد له‌ خه‌ڵكی كوردستان کرد رۆژی ده‌نگدان بكه‌ن به‌ رۆژی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان و ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی (142)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاندیده‌كانی و وتى :"ئه‌و كوڕ و كچه‌ لێهاتوانه‌ بكه‌ن به‌ نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان كه ‌له‌‌ به‌غدا سه‌ر بۆ پۆست و پاره‌ شۆڕ ناكه‌ن و شه‌ڕ له‌سه‌ر مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ده‌كه‌ن".

لاى خۆیانەوە گۆڕانخوازان و خەڵکى سنورەکە دوپاتیان کردەوە کە لەپێناو بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیماندا پاڵپشتى لیستى (142)ى گۆڕان دەکەن و درێژە بە رێباز و خەباتى رێبەرى نیوسەدە لە خەباتى گەلى کورد دەدەن.
07/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .