گۆڕان کار بۆ یەکخستنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم دەکات
بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەسەر چاکسازی لە ئابوری عێراق، لەسەر بنەمای ئابوری سەردەمیانەو فرەییکردنی سەرچاوەکانی داهات و هەروەها رێکخستن و یەکخستنی موچەی فەرمانبەرانو خانەنشینان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم.

لە تەوەرى هەشتەمی بەرنامەى لیستى (142)ى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا، بزوتنەوەی گۆڕان کاردەکات بۆ پەرەپێدانی ئابوری و بەڕێوەبردنی گشتی، بەدورگرتنیان لە قۆرخکردن و گەندەڵی و هاندانی وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای زانیاری و پێشخستنی كەرتەکانى كشتوكاڵ و پیشەسازی و سامانی ئاژەڵ و گەشتوگوزار.

هەروەها كاراكردنی رۆڵی (دامەزراوە چاودێرییەکان و تەرخانكردنی داهاتە فیدراڵییەكان) لە پێناو دابینكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە مينحە و قەرزی گشتی و كۆمەك و داهاتە داراییە فیدراڵییەكان و زامنكردنی رۆشنیی و عەدالەت، هەروەك لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا هاتوە.

تەوەری هەشتەم: چاکسازیی كارگێڕی و ئابوری
چاکسازی لە ئابوری عێراق، لەسەر بنەمای ئابوری سەردەمیانەو فرەییکردنی سەرچاوەکانی داهات.
پەیڕەوكردنی بنەمای رۆشنيی لە مامەڵەكردن لەگەڵ بودجەی گشتی، لەبواری؛ بودجەو سەرچاوەكانی و چۆنێتی خەرجكردنی و دابەشكردنی بەسەر كەرتە ئابورییەكان و ناوچەو هەرێمەكاندا.
رێکخستن و یەکخستنی موچەی فەرمانبەرانو خانەنشینان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم.
پەرەپێدانی ئابوری و بەڕێوەبردنی گشتی، بەدورگرتنیان لە قۆرخکردن و گەندەڵی و هاندانی وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای زانیاری و پێشخستنی كەرتەکانى كشتوكاڵ و پیشەسازی و سامانی ئاژەڵ و گەشتوگوزار.
كاراكردنی رۆڵی (دامەزراوە چاودێرییەکان و تەرخانكردنی داهاتە فیدراڵییەكان) لە پێناو دابینكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە مينحە و قەرزی گشتی و كۆمەك و داهاتە داراییە فیدراڵییەكان و زامنكردنی رۆشنیی و عەدالەت، هەروەك لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا هاتوە.
دانانی بودجەیەکی تایبەتى فیدراڵی، بۆ یارمەتیدانی جوتیاران، بەمەبەستی نیشتەجێكردنەوەیان لە گوندەكان و هاندانیان بۆ بەشداریكردنیان لە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی كشتوكاڵ، لە پێناو دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و بوژاندنەوەی ئابوریی گوندەکان.
بە بازاڕکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و یەکخستنی بازاڕی عێراق.
نەهێشتنی پاوانخوازی حیزب و بەرپرسەکان، لە بازاڕی کوردستان لە رێگای پێداچونەوە بە کۆمپانیاکانیان .
ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە سەرانسەری عێراق، لە پێناو دەرکەوتنی رێژەی راستەقینەی دانیشتوان و سەرجەمپێکهاتەکان. بە گوێرەی بڕگەی ٩ لە مادەی (١١٠)ی دەستوری هەمیشەی عێراق.

07/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .