نه‌رویج؛ ئاهه‌نگێك بۆ پشتیوانی‌ لیستی‌ 142 به‌ڕێوه‌چوو
بازنه‌ی ئۆستفۆڵدی نه‌رویجی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاهه‌نگێكی‌ بۆ پاڵپشتی لیستی 142ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێكخست.


له‌ده‌ستپێكی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان باسیان له‌ گرنگیی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌مجاره‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كردو جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ لیستی گۆڕان هیواو ئومێدی ڕه‌وه‌ندی كوردییه‌و پێویسته‌ سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو تۆمار بكات.


له‌و روه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ بازنه‌وانی ئۆستۆفڵدو به‌رپرسی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نه‌رویج و به‌رپرسی ئێستای ئه‌نجومه‌نی گۆڕان له‌ نه‌رویج وته‌یان پێشكه‌ش كرد.


گۆڕانخوازان و به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ش دوپاتیان كرده‌وه‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن به‌ ئاهه‌نگ و به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌ره‌و ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان به‌ڕێده‌كه‌ون.



.
07/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .