هه‌ڵه‌بجه‌؛ هاوڵاتیان ده‌سته‌ ده‌سته‌ سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن
هاوڵاتیان و گۆڕانخوازان: به‌ هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه‌ پشتیوانی‌ لیستی‌ 142 ده‌كه‌ین


هاوڵاتیان ده‌سته‌ ده‌سته‌ سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن و پشتیوانی‌ خۆیان بۆ لیستی‌ 142 ی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌.


به‌شێك له‌ گوندنشینانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌ 27 ساڵی‌ رابردودا یه‌كێتی‌ و پارتی‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵ و به‌رهه‌می‌ ناوخۆیی و سێكته‌ره‌كانی‌ تریان له‌ناوبردوه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌ گونده‌وكانیان رێگای‌ قیرو پڕۆژه‌ی‌ ئاو و خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ تریان بۆ نه‌كراوه‌.




ئه‌و گوندنشینانه‌ ده‌ڵێن: له‌ رۆژی‌ 12 ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌ ده‌نگه‌كانیان سزای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ده‌ده‌ن و جارێكی‌ تر متمانه‌ به‌و دوو حزبه‌ ناده‌نه‌وه‌.




.
07/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .