به‌پێی راپرسییه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان ده‌نگه‌كانی گۆڕان زیاد ده‌كات
ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ به‌پێی نوێترین راپرسیه‌كان ده‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەم هەڵبژاردنەدا زیاد ده‌كات.

به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ وره‌یه‌كی به‌رزدایه‌ و به‌پێی نوێترین راپرسیه‌كانیش ده‌نگه‌كانی لە زیادبوندایە و دەڵێت:"ئەوەش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی ئه‌ندامه‌كانمان نییە، بەڵکو راپرسی زانستین و لەلایەن ناوەندى ئەکادیمییەوە ئەنجامدراون".

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، ئه‌و لایه‌ن و حیزبانه‌ی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆیان بون و راستگۆ بون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا و داكۆكیان له‌ خه‌ڵك كردوه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێكبوه‌ له‌و لایانه‌نه‌، ئه‌وا ده‌نگه‌كانی زیاد ده‌كات، ئه‌و هێزانه‌شی بونه‌ته‌ هۆی بڕینی قوتی خه‌ڵك و له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی كوردستان ده‌نگه‌كانیان كه‌م ده‌كات.

هەروەک دوپاتى دەکاتەوە پرۆسه‌ی ده‌نگدان پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو نهێنییه‌ و كه‌س نازانێت كێ ده‌نگ به‌كێ ده‌دات.
08/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .