هەولێر؛ ئاهەنگی پشتیوانی لیستی گۆڕان سازدەکات
بۆ سەرخستنی لیستی گۆڕان ژمارە (142) مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان ئاهەنگێکی جەماوەریی سازدەکات.

بڕیاره‌ سەعات (5)ی ئێوارەی سێشه‌ممه‌، لەهۆڵی‌ ئه‌وتاری شاری هەولێر كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگای‌ كه‌ركوك، ئاهه‌نگێکی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ بۆ پشتیوانی و سەرخستنی لیستی‌ گۆڕان ژماره‌ (142) بەڕێوەبچێت.

هه‌نگاو هاشم، به‌رپرسی میدیای‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان  رایگەیاند: مەراسیمەکە به‌به‌شداری‌ هه‌ڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان و به‌رپرسی لیژنەی هەڵبژاردنەکان  و كه‌مپینی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌بێت و كاندیدانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان په‌یامیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌ جه‌ماوه‌ریه‌دا هونه‌رمه‌ند (گۆران ئینزیبات) و ژمارەیەک هونه‌رمه‌ندی‌ میلـلی‌ به‌شدار ده‌بن و چه‌ندین چالاكی‌ جۆراو جۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
08/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .