گۆڕان؛ کار بۆ گەڕاندنەوەى ئەو پارانە دەکات کە بەنایاسایى براونەتە دەرەوە
بزوتنەوەى گۆڕان کار بۆ دامەزراندنی دەستەیەکى تایبەتمەند دەکات بۆ گەڕاندنەوەى ئەو پارانەی بە نایاسایی براونەتە دەرەوەی هەرێم و عێراق، ئەوەش پشتبەستن بە دەستوری هەمیشەیی عێراق.

بزوتنەوەى گۆڕان بەشیک لە بەرنامەى هەڵبژاردن و کارکردنى قۆناغى داهاتوى نوێنەرانى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تەرخانکردوە بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی، ئەوەش بە پابەندبون بە بنەمای رۆشن (شەفافییەت)ی داهاتو و بودجەی گشتی و چۆنێتی خەرجكردنی و كاراتركردنى دەستە و كۆمسیۆنە چاودێرییەکان سەربەخۆكانی وەك؛ دەستەی نەزاهە و دیوانی چاودێریی دارایی.

هەروەک جەختکردنەوە لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چاودێریكردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی حكومەت و بەدواداچون بۆ چۆنێتی خەرجكردن و دابەشكردنی بودجە و پڕۆژە و گرێبەستەكان و جێبەجێکردنی یاساکان.

تەوەری نۆیەم: بەگژاچونەوەی گەندەڵی
دامەزراندنی دەستەیەک، بۆ گێڕانەوەی ئەو پارانەی بە نایاسایی براونەتە دەرەوەی هەرێم و عێراق، بە گوێرەی مادەی (١٠٦)ی دەستوری هەمیشەیی عێراق.
بەگژداچونەوەی گەندەڵی و پابەندبون بە بنەمای رۆشن (شەفافییەت)ی داهاتو و بودجەی گشتی و چۆنێتی خەرجكردنی.
كاراتركردن و پشتیوانیکردن لە رۆڵی دەستە و كۆمسیۆنە سەربەخۆكانی وەك؛ دەستەی نەزاهە و دیوانی چاودێریی دارایی.
كاركردن لەسەر بنەماكانی شەفافیەت و لێپرسینەوە، پاداشت و سزا، پەرەپێدانی توانستە كەسیی و ئیداریی و ئابوریی و یاساییەكان لە تەواوی دامودەزگاكانی حكومەتی فیدراڵدا.
كاراتركردنی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری و داواكاری گشتی بۆ دەرخستنی كەموكورتی و لادانە یاساییەكان لە دامودەزگا فیدراڵییەكان و كەرتی تایبەت و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان.
جەختکردنەوە لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چاودێریكردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی حكومەت و بەدواداچون بۆ چۆنێتی خەرجكردن و دابەشكردنی بودجە و پڕۆژە و گرێبەستەكان و جێبەجێکردنی یاساکان.
رێگەنەدان بە داگیرکردن و بەكارهێنانی دامودەزگا حكومییەكان، بۆ بەرژەوەندی كەسی و حیزبی، بنبڕكردنی دەستێوەردانی حیزبی لە كاری ئیداری و حكومیدا.
لێکۆڵینەوە لە هەمو ئەوانەی هاوکاری و ئاسانکارییان کردوە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆرستی داعش، لە ڕوی سیاسی و سەربازی و ئەمنی و دارایی و بازرگانیەوە.
08/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .