ئارام شێخ محه‌مه‌د: حكومه‌تی‌ عێراق بڕیاری‌ دا به‌ كردنه‌وه‌ی‌ مه‌رزی‌ (پشته‌)
ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق، ئێواره‌ی‌ (سێشه‌ممه‌) بڕیاری‌ كردنه‌وه‌ی‌ مه‌رزی‌ سه‌رته‌كی‌ به‌مۆ ناسراو به‌مه‌رزی‌ (پشته‌) ده‌ركرا.

نوسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانیی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای‌ ده‌كات، له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ ئارام شێخ محه‌مه‌د بۆ كردنه‌وه‌ی‌ مه‌رزی‌ سه‌رته‌كی‌ به‌مۆ ناسراو به‌مه‌رزی‌ (پشته‌)، كه‌ له‌دوای‌ روداوه‌كانی‌ (16)ی‌ ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ حكومه‌تی‌ عێراق دایخستبو، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆری‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیحان و ئه‌و سنوره‌ بێكار بوبون و دوچاری‌ زیانی‌ ماددی‌ هاتبون، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ و دوای‌ ته‌واوبونی‌ سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاساییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق بڕیاری‌ سه‌رله‌نوێ‌ كردنه‌وه‌ی‌ مه‌رزه‌كه‌ی‌ ده‌كرد.
09/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .