باژێڕوانی‌ هه‌ولێر: له‌ پایته‌خته‌وه‌ كۆتایی‌ به‌حوكمی‌ بنه‌ماڵه‌‌و دز‌و گه‌نده‌ڵكاران ده‌هێنین
هه‌ولێر؛ كه‌رنه‌ڤاڵی‌ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 142 به‌ڕێوه‌چوو‌
هه‌ولێر؛ كه‌رنه‌ڤاڵی‌ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 142 به‌ڕێوه‌چوو
قادرحاجی‌ عه‌لی‌: یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ سیاسه‌تیان یه‌كسان كردوه‌ به‌ دزی‌ ‌و گه‌نده‌ڵی‌ ‌و خیانه‌ت


له‌ هه‌ولێر، كه‌رنه‌ڤاڵێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌ لیستی‌ 142ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو. گۆڕانخوازان ‌و كاندیدان سوربونی‌ خۆیان له‌سه‌ر رێبازی‌ ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا دووپاتكرده‌وه‌, باژێروانی‌ هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ پایته‌خته‌وه‌ كۆتایی‌ به‌حوكمی‌ بنه‌ماڵه‌‌و گه‌نده‌ڵكاران ده‌هێنن. قادر حاجی‌ عه‌لی‌ سه‌رپه‌رسشتیاری‌ كه‌مپه‌ینی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گۆڕانیش رایگه‌یاند: یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ سیاسه‌تیان یه‌كسان كردوه‌ به‌ دزی‌ ‌و گه‌نده‌ڵی‌ ‌و خیانه‌ت.


هێمن شێخانی‌، باژێڕوانی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌مجۆره‌ قسه‌كانی‌ ده‌ستپێكرد له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی‌ گۆڕانخوازان كه‌ له‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌ شه‌ره‌فێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌وان كه‌ به‌هۆی‌ گۆڕانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ ‌و شاگرده‌كانیان بونه‌ته‌وه‌.


له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا كه‌ كاندیدان ‌و هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماده‌بوون، له‌ناو جۆش ‌و خرۆشی‌ گۆڕانخوازاندا قادر حاجی‌ عه‌لی‌، وتاری‌ كۆتایی‌ كه‌مپه‌ینی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گۆڕانی‌ خوێنده‌وه‌‌و وتی‌: یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ جگه‌ له‌ پۆست ‌و گیرفان هیچ ئامانجێكیان له‌ به‌غدا نه‌بووه‌.


له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا كاندیدانی‌ لیستی‌ 142ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جارێكی‌ دیكه‌ كارنامه‌‌و به‌رنامه‌ی‌ خۆیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها جه‌ختیانكرده‌وه‌ ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گۆڕانكاری‌ راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ گۆڕان له‌ دایكده‌بێت.


كه‌رنه‌ڤاڵی‌ نیلی‌ لیستی‌ 142ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌ ئاهه‌نگ‌و زه‌ماوه‌ندی‌ گۆڕانخوازان كۆتایی‌ هات.




.
09/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .