کەشتییەکەی گۆڕان لە کەلارەوە بەڕێوەیە
گۆڕانخوازان بە کەشتییەکەی گۆڕان لە کەلارەوە بەڕێکەوتن بەرەو گردى زەرگەتە بۆ بەشدارى لە ئاهەنگ و کەرنەڤاڵى ئیرادە و سەرکەوتن و ئێستا گەیشتونەتە دەربەندیخان.

پەیامنێری (سبەی) رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە کەشتییەکەی گۆڕان بە مەبەستی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی بزوتنەوەکە لە بەردەم مەکۆی سەرەکەی گۆڕان لە کەلارەوە بەڕێکەوتوە بەرەو سلێمانى.

کەشتییەکەی گۆڕان لە قەزای کەلار رەمزێکی گۆڕانخوازانی ناوچەکەیە و لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بە بەشداریی دەیان گەنج و لاو کار بۆ سەرخستنی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن و ئێستاش هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی لیستی (142)ی گۆڕان چڕ کردوەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لە کەلار-ەوە بەرەو سلێمانی گەشتەکەی دەست پێکرد.

هاوکات گۆڕانخوازان لە سەرجەم ناوچەکانەوە ئامادەکارییان کردوە بۆ بەشداریى لە کەرنەڤاڵى سەرکەوتن و ئیرادە کە بڕیارە سەعات (4:00)ى ئەمڕۆ لە مەکۆى سەرەکى سلێمانى بە چەند چالاکییەک بەڕێوەبچێت و تێیدا گۆڕانخوازان پەیمان دوپاتبکەنەوە بۆ سەرخستنى لیستى (142)ى گۆڕان لە هەڵبژاردنى (12)ى ئایاردا.

09/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .