هه‌ڵه‌بجه‌؛ هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان سه‌ردانی‌ گڵكۆی‌ هه‌ڵسوڕاوی‌ كۆچكردوو حه‌مه‌ ئاوات ده‌كه‌ن
هه‌ڵسوڕاوانی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ‌و سلێمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هاوشان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌، وه‌ك ده‌ربڕینی‌ وه‌فا سه‌ردانی‌ گڵكۆی‌ هه‌ڵسوڕاوی‌ كۆچكردو حه‌مه‌ ئاواتیان كرد له‌ گۆڕستانی‌ گوندی‌ عه‌بابه‌یلێی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، حه‌مه‌ ئاوات، وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێكی‌ دیار ‌و دڵسۆزی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ژار هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ ژیاندابوو درێژه‌پێده‌ری‌ رێبازی‌ ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا بو‌وه‌ ‌و له‌پێناو هێنانه‌ كایه‌ی‌ یه‌كسانی‌ ‌و بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵیدا خه‌باتی‌ كردوه‌.

گۆِرانخوازان ‌و هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی‌ حه‌مه‌ ئاوات دوپاتیان كرده‌وه‌، بۆ زیاتر ئاسوده‌ كردنی‌ رۆحی‌ ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا ‌و ناوبراو، درێژه‌پێده‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ئامانجه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ بن له‌  پێناو به‌ژه‌وه‌ندی‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی‌ كوردستان.

حه‌مه‌ ئاوات, هه‌ڵسوڕاوی‌ دیاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بوو، له‌ 12ی‌ ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ 2017 به‌ نه‌خۆشی‌ كۆچی‌ دوایی كرد.




.
12/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .