د. یوسف محەمەد: داوا لە هاوڵاتیان دەکەم بەشدارى هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن
د. یوسف محەمەد سادق، داوا لە هاوڵاتییان دەکات بەشدارى پرۆسەى هەڵبژاردنەکان بکەن و ویژدانى خۆیان ئاسودە بکەن.

ئەمڕۆ شەممە د.یوسف محەمەد سادق، دواى دەنگدانى، داواى لە سەرجەم هاوڵاتییان کرد بەشدارى پرۆسەى هەڵبژاردن بکەن و وتى: "نائۆمێدی لە پڕۆسەی سیاسی نابێت هۆکار بێت لە بەشداریى نەکردنی هاوڵاتیان".
وتیشى: "هیوادارم خەڵک و دەنگدەرانى هەرێم ویژدانی خۆیان ئاسودە بکەن و بەشداریی لە پڕۆسەی دەنگدان بکەن، چونکە بەوە گۆڕانکاریی دێتە ئاراوە".
12/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .