نما و چیا نەوشیروان مستەفا: داواکارین هاوڵاتیان ویژدانی خۆیان ئاسودە بکەن و دەنگ بدەن
کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا داوا دەکەن هاوڵاتیان بۆ ئاسودەکردنی ویژدانی خۆیان روبکەنە سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن.

ئەمڕۆ شەممە نما و چیا نەوشیروان مستەفا، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بەشداری دەنگدانی گشتییان کرد.

لەدوای بەشداریکردنیشیان لە دەنگدان، نما نەوشیروان مستەفا رایگەیاند؛ داوا لە هاوڵاتیان دەکەم کە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ویژدانی خۆیان ئاسود بکەن و دەنگ بدەن.
وتیشی: دەنگدان باشترین رێگایە بۆ گۆڕانکاری و چاککردنی ئەم دۆخە خراپە.

لای خۆیشییەوە، چیا نەوشیروان مستەفا داوای لە هاوڵاتیان و گەنجەکان کرد بە گڕوتینەوە بەشداری دەنگدان بکەن چونکە ئەو هەڵبژاردنە بۆ داهاتوی ئەوانە و باشترین رێگەش بۆ گۆڕانکاری سندوقەکانی دەنگدانە.




.

12/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .