عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌: داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌م به‌شداری‌ دەنگدان بكه‌ن
رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوا له‌ هاوڵاتیان دەکات به‌شداری‌ له‌پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا بكه‌ن و داواش ده‌كات كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ته‌وافوق و هاوسه‌نگی‌ پێكبهێنرێت.

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ سلێمانی‌ ده‌نگیداو، له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: داوا له‌ هاوڵاتیان دەکەم به‌شداری‌ له‌پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ زۆرترین ژماره‌ی‌ په‌رله‌مانتار بنێرینه‌ به‌غدا، ئه‌وه‌ش له‌ پێناوی‌ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد و جێبه‌جێكردنی‌ ده‌ستور و پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هاوسه‌نگی‌ و هاوبه‌شی‌ و ته‌وافوق.

رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هیواشی خواست پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان به‌ ئارامی‌ به‌ڕێوه‌بچێت.





.

12/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .