گۆڕان هەژماری ئەلیکترۆنی دەنگەکان رەتدەکاتەوە
بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات جیاکردنەوەی دەنگەکان و هەژمارکردن بەدەست ئەنجامبدرێن، بەهۆی ئەوەی گومان دەکرێت سیستمی ئەلیکترۆنی دەنگدان هاک کرابێت.

 

ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: گومانی زۆر هەیە کە سیستمی ئەلیکترۆنی دەنگدان هاک کرابێت و هەژماری ئەلیکترۆنی رەتدەکاتەوە و داوا دەکات کە هەژمارکردنی دەنگەکان بەدەستی ئەنجامبدرێت.

 

ژوری هەڵبژاردن رایگەیاندوە؛ بێدەنگ نابین لە دزین و ئاڵوگۆڕکردنی دەنگەکانمان، بەهۆی ئەوەی دەنگەکانمان لەگەڵ لایەنێکی سیاسی ئاڵوگۆڕ پێکراوە. هەروەک رایگەیاندوە؛ بریکارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان، ئیمزا لەسەر ئەنجامی دەنگەکان ناکەن.

 

بەپێی زانیارییەکان لەبنکەی بەختیاری لەشاری سلێمانی، دوای جیاکردنەوە و هەژمارکردنی دەنگەکان بەدەستی، ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی بزوتنەوەی گۆڕان پێچەوانە بوەتەوە.

13/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .