برزۆ مەجید: گۆڕان بەرامبەر ھیچ لایەنێكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی سازش ناكات
برزۆ مەجید، رایدەگەیەنێت؛ گۆڕان بەرامبەر ھیچ لایەنێكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی سازش ناكات و هیچ موئامەرەیەکیش گۆڕان بچوک ناکاتەوە.

برزۆ مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ گۆڕان بەرامبەر ھیچ لایەنێكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی سازش ناكات و دەڵێت:"ھیچ موئامەرەیەكیش گۆڕان بچوك ناكاتەوە، بەپێچەوانەوە لەجاران زیاتر گەرموگوڕتر دەبین و ھەر بە گەورەیی دەمێنینەوە".

ئاماژە بەوەش دەکات؛ ساختەكاریى وەك ھەمیشە دەبێ دۆڕاو و شەرمەزار بن بە رامبەر بە ئێمە و میللەتەكەمان و خزمەتكاری بێگانە بن و دەڵێت:"لە سەروی ھەموشیەوە، سازش لە یەك دەنگی دەنگدەرە سەربەرزەكانی خۆمان ناكەین".
15/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .