عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌: نەوشیروان مستەفا ته‌نها سه‌ركرده‌بو له‌ماوه‌ی‌ (50) ساڵی‌ ته‌مه‌نیدا وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی‌ نیشتیمان
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ كۆچی‌ دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ساره‌تێكی‌ گه‌وره‌بو له‌ گه‌لی‌ كورد. دەشڵێت: نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و سه‌ركرده‌یە بو هه‌میشه‌ خه‌باتی‌ بۆ خزمه‌تی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ كرد.

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ ساڵیادی‌ كۆچی‌ دوایی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فادا رایگه‌یاند: كۆچی‌ دوایی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ خه‌ساره‌تێكی‌ گه‌وره‌بو له‌ گه‌لی‌ كورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ته‌نها سه‌ركرده‌بو كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ (50) ساڵی‌ ته‌مه‌نیدا وه‌ك سیاسی‌ ‌و سه‌ركرده‌یه‌كی‌ نیشتیمانی‌ ‌و نه‌ته‌وه‌یی‌ كاری‌ كرد ‌و هه‌میشه‌ له‌پێناو سه‌ربه‌رزی‌ ‌و ئازادی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا خه‌باتی‌ كرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی‌ كوردبو كه‌ نه‌ك لای‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ڵكو لای‌ سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌ ‌و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ ‌و عێراق ‌و جیهان ناسرابو، هاوكات  ئه‌ندازیاری‌ راپه‌ڕینی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانیش بو له‌ ساڵی‌ (1991).

20/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .