بەوێنە؛ بەڕێوەچونی ساڵیادی نەوشیروان مستەفا لە سوید و ئەڵمانیا
رەوەندی كوردی لە وڵاتی ئەڵمانیا ‌و سوید، بە رێورەسمێک یادی یەك ساڵەی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا دەکەنەوە و دوپاتی دەكەنەوە كە گۆڕان ئیرادەیەكی بەردەوامە.

ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی سەركردە ‌و سیاسەتمەداری گەورەی كورد نەوشیروان مستەفا، هاوشێوەی زۆربەی شوێنەكانی دیكە، لە هەریەك لە شاری هانۆڤەری وڵاتی ئەڵمانیا ‌و شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید، بە ئامادەبونی سەدان گۆڕانخواز ‌و رەوەندی كوردی لە رێوڕەسمێکدا ئەو یادەیان بەرز راگرت.

گۆڕانخوازان ‌و رەوەندی كوردی، لە پێناسەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفادا رایانگەیاند: تەنها سەركردەی سیاسی لە مێژوی كوردا كە خەباتی بۆ بەرژەوەندی گەلەكەی كردوە نەوشیروان مستەفا بوە هەر بۆیە لە دوای كۆچەكەشی كاروانی گۆڕان ‌و گۆڕانكاری بە درەوشاوەیی ‌و بەهێزی ماوەتەوە ‌و بەردەوام دەبێت.



فۆتۆ/ سۆران سەعید

21/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .