راگەیەندراوی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان لە یه‌كه‌مین ساڵیادی‌ نه‌وشیروان مسته‌فادا
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، لە ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا رایگەیاند: به‌شداریی‌ به‌په‌رۆشی‌ هاوڵاتیان‌و ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ ئه‌و راستییه‌ دوپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌یام‌و رێبازه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئیراده‌یه‌كی‌ به‌رده‌وامه‌‌و تا گه‌نده‌ڵی‌ و نادادی‌ و حوكمڕانی‌ خراپ و نادیموكراسی‌ به‌رده‌وام بێت، بانگه‌وازی‌ گۆڕانكاریی‌ زوڵاڵتر ده‌بێت.

بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندوە: ئاماده‌بونی‌ هه‌زاران كه‌س له‌ساڵیادی‌ كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و په‌یامه‌ی‌ دا به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم كه‌ گۆڕان ئیراده‌یه‌كی‌ به‌رده‌وامه‌ و تادێت بنكه‌ی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ به‌رفراوانتر ده‌بێت.

پەیامی هاوڵاتیان لەساڵیادەکەدا دوپاتی كرده‌وه؛‌ كه‌ دزینی‌ ده‌نگ‌و ساخته‌كاریی‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، رقی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێم ئه‌ستورتر ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌گه‌نده‌ڵكاران‌ و ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت لەرێگەی ساخته‌كردنی‌ ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ درێژه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ناشه‌رعییان بده‌ن.


راگەیەندراوی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌مین ساڵیادی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سوپاسی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ ده‌كات بۆ به‌شدارییان له‌ ساڵیادی‌ ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌ی‌ نیوسه‌ده‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد كه‌ له‌گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ به‌ڕێوه‌چو.

به‌شداریی‌ به‌په‌رۆشی‌ هاوڵاتیان‌و ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ ئه‌و راستییه‌ دوپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌یام‌و رێبازه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئیراده‌یه‌كی‌ به‌رده‌وامه‌‌و تا گه‌نده‌ڵی‌ و نادادی‌ و حوكمڕانی‌ خراپ و نادیموكراسی‌ به‌رده‌وام بێت، بانگه‌وازی‌ گۆڕانكاریی‌ زوڵاڵتر ده‌بێت.

ئاماده‌بونی‌ هه‌زاران كه‌س له‌ساڵیادی‌ كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و په‌یامه‌ی‌ دا به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم كه‌ گۆڕان ئیراده‌یه‌كی‌ به‌رده‌وامه‌ و تادێت بنكه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ به‌رفراوانتر ده‌بێت و ئه‌وه‌شی‌ دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ دزینی‌ ده‌نگ‌و ساخته‌كاریی‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، رقی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێم ئه‌ستورتر ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌گه‌نده‌ڵكاران‌و ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت له‌ رێی‌ ساخته‌كردنی‌ ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ درێژه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ناشه‌رعییان بده‌ن.

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
20/5/2018
21/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .