یەکڕیزى بە دزینى دەنگ دێتە دی؟
یەكێتی و پارتی دوای ساختەكارییەكان لە هەڵبژاردنەكانی (12)ی ئایار،  داوای یەكڕیزی دەكەن لە شەش لایەنی ناڕازیی سیاسی کە دەنگەکانیان دزراوە، لە بەرامبرەدا ئەو لایەنانە جەخت لەوە دەکەنەوە کە یەكڕیزی لەگەڵ دزینى دەنگدا یەكناگرێتەوە، جگە لەوەى "یەكڕیزی دەبێت لەگەڵ لایەنێكدا بکرێت كە خەمخۆری خاك و نیشتیمان و هاوڵاتیان بێت".

دوبارە یەكێتی و پارتی داوای یەكڕیز كورد بۆ چونە بەغدا دەكەن، بەڵام یەكڕیزیەك وەك لایەنە ناڕازییەكان دەڵێن كە خواستی حیزبی و شەخی تێدایە نەك خواستی نیشتیمانی و كوردستان، بۆیە ئەوەدەخەنەڕو کە یەكڕیزی لەگەڵ لایەنێكدا ناكەن ساختەكاری گەورەی كردبێت لە هەڵبژاردندا.

د.یوسف محەمەد، سەرۆكی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ یەكڕیزی نێوماڵی كورد بە دزینی دەنگی  دەنگدەران‌ و ساختەكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نایەتەدی.

لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی ئەلزەمان، د. یوسف محەمەد دەڵێت: "گۆڕان ‌و ئەو هێزە سیاسیانەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە هەرێم رەتدەكەنەوە و كار دەكەن بۆ گەڕاندنەوەى دەنگە دزراوەكان وەكو چۆن بەجدی بیردەكەنەوە لە بایكۆتكردنی پرۆسەیەكی سیاسی كە لەسەر غەش‌ و فێڵ بنیاتنرابێت".

دوای ئەوەی پارتی ‌و یەكێتی دەنگی خەڵكی كوردستانیان لە هەڵبژاردنەكەی رۆژی (12)ی ئایار دزی، ئێستا كەوتونەتە پروپاگەندەكردن بۆ یەكڕیزی نێوماڵی كورد، شەش لایەنی سیاسیش لە كوردستان بەتوندی دژى ئەو دوفاقیەی یەكێتی و پارتی دەوەستنەوە.

ئەو شەش لایەنە لەدواى هەڵبژاردنەکانەوە هەمو هەوڵێکیان خستوەتەگەڕ بۆ گەڕاندنەوەى دەنگە دزراوەکان و بە چەندین میکانیزمى مەدەنى لە رێگەى تۆمارکردنى سکاڵا و ئاگادارکردنەوەى ناوەندە نێودەوڵەتیەکان لە چۆنیەتى ساختەکارییەکان ئەنجامى هەڵبژاردنەکە رەت دەکەنەوە.
22/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .