وێنە؛ جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان لە کۆبونەوەدایە
ئەمڕۆ شەممە، کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان دەستیپێکرد و بڕیارە تێیدا تاوتوێى ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق‌ و پەیوەندی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و هێزو لایەنە سیاسیەكان بکات.

جەمال حاجی محەمەد، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە (سبەی) راگەیاند؛ كۆبونەوەكەی جڤاتی نیشتیمانی تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ كردن سەبارەت بە ئەنجام‌ و دەرهاویشتەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق، هاوكات گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی ئەو نزیكبونە نوێیەی كە لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ئەو هێزە سیاسیە ناڕازییانەدا دروستبوە كە لەدوای ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یەك هەڵوێستن.


پێنجشەممەى رابردو، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە و کۆمەڵێک راسپاردەی ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەکەیاندا بڕیاری لەسەر بدرێت.
26/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .