رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ساختەكاریەكانی هەڵبژاردن بۆ باڵیۆزی بەریتانیا و كونسوڵی چین دەخاتەڕوو
سلێمانی؛ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا كۆبۆوە
سلێمانی؛ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ كونسوڵی چین لە هەرێمی كوردستان كۆبۆوە
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان؛ هەموو هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی دەنگەكانمان


رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ساختەكاریەكانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراقدا بۆ  باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا و كونسوڵی چین لە هەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو.
 
عومەرسەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیكرد لە جۆن ویڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا و جۆن شارپ كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، لە كۆبو‌ونەوەیەكدا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە ووردی ساختەكاریەكانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان خستەڕوو، هەروەها باسی لە رێوشوێنە یاساییەكان بۆ گێڕانەوەی دەنگە دزراوەكان كرد.

هەر ئەمڕۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیكرد لە می رۆچی، كونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی كوردستان، گفتو گۆكردن لەبارەی ساختەكاریەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە بوو.

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان تەئیكدی كردەوە، لەگەڵ لایەنە ناڕازییەكانی دیكە تەواوی هەوڵەكانیان دەخەنە گەڕ بۆگەراندنەوەی دەنگەكانیان.
01/06/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .