گۆڕان ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێكرد
بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێكرد و لە کۆبونەوەکەی جڤاتی نیشتیمانیدا ئەو پرسە و چەندین پرسی تری تاوتوێكران.

د.ئیسماعیل نامیق، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی ناوەرۆكی كۆبونەوەكەوە بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند؛ لەكۆبونەوەكەدا کە رۆژی شەممە بە سەرپەرشتی عومەرسەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو، باس لەئامادەكارییەكان كراوە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوی كوردستان و بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە دراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەشێكی تری تەوەری كۆبونەوەكە تایبەت بوە بە هەنگاوەكانی داهاتوی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا و لەوبارەشەوە نەخشە رێگای پێویستیان داناوە.
04/06/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .