مانگى رابردو هەرێم بە بەهاى (709) ملیۆن دۆلار نەوتى فرۆشتوە
لە مانگی‌ رابردودا نرخ و هەناردەی‌ نەوتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەرزبوەتەوە و بەوپێیە بەبەهای‌ زیاتر لە (709) ملیۆن دۆلار نەوتی‌ فرۆشتوە، ئەوەش بەپێی‌ شیکارێکی‌ ژوری‌ توێژینەوەی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان.

رۆژی یەکشەممە ژوری‌ توێژینەوەی‌ سیاسی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان پشت بەستن بە داتا و زانیارییە فەرمییەکان هەڵسەنگاندن و شیکارییەکی‌ بۆ داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی ئایار بڵاوکردەوە و تێیدا رونکراوەتەوە کە لەو مانگەدا داهاتی نەوتی کوردستان زیادیکردوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی جیهانیی‌ نەوت و زیادکردنی بەرهەم لە کێڵگەکانی گەرمیان و فیشخاپور.

بەپێی‌ راپۆرتەکە؛ هەرێمی کوردستان لە مانگی ئایاردا لە رێگەی بۆری بەندەری جیهانەوە (10) ملیۆن و (130) و هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردوە و بە تێکڕای‌ (326) هەزار و(774) بەرمیلی‌ کە تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا لو مانگەدا (78) دۆلاری ئەمەریکی  بوە، بەڵام هەرێمی کوردستان نەوتەکەی بە (8) دۆلار کەمتر لە نرخی نەوتی برینت دەفرۆشێت و بەوپێیەی‌ بەهای‌ نەوتی‌ هەناردەکراوی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە مانگی‌ ئایاردا (709) ملیۆن دۆلار و (100) هەزار دۆلار بوە

04/06/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .