د. یوسف: بەبەڵگە سەلمێندرا ساختەكاری گەورە کراوە و ئەنجامى هەڵبژاردن شێوێندراوە
د. یوسف محەمەد سادق رایدەگەیەنێت؛ هەوڵەكانی بزوتنەوەى گۆڕان و لایەنە ناڕازییەکانى دیکەى هەرێم لە دەرئەنجامەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بونە داواكاری هەمو لایەنە عێراقییەكان و ئەنجامی هەبو بەشێوەیەک گفتوگۆکانى هەر لەو چاوپێکەوتنەدا د. یوسف محەمەد سادق دەڵێت: "وامان كرد باس و خواستی پێكهێنانی حكومەت لە عێراق لە ئارادا نەمێنێت".

د. یوسف محەمەد سادق، کە سەرۆکایەتى لیستى گۆڕانى کرد لە پارێزگاى سلێمانى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکراى دەکات کە نیگەرانی و بەڵگە و رەخنەكانیان لەسەر پڕۆسەكە و ئەنجامدانى ساختەکارى و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رۆڵى کاریگەرى
هەبوە و دەڵێت:"بەڵگەی سەلمێنەر هەیە لەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لە مانگی رابردو بەڕێوەچو، ساختەكاری گەورەی تیایدا ئەنجام دراوە و ئەنجامەكەی شێوێندراوە و دەنگی هاوڵاتییان دزراوە و ئێستاش هەمو ئەوە بە بەڵگەوە سەلمێنرا".

هەروەک جەختى لەوە کردوەتەوە کە یەكەم لایەن باسی ئەو تەزویراتە و دزینى دەنگى خەڵکى کردوە و بەڵگەى هەبوە، بزوتنەوەى گۆڕان بوە و لەو بارەیەوە لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەل ئاژنسى ئەنادۆڵ دەڵێت: "دواتریش هەمان شەوی راگەیاندنی دەرئەنجامی بەرایی پڕۆسەكە وەك چوار لایەن كۆبوینەوە كە دواتر بوینە شەش لایەن و رامانگەیاند ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەدا كراوە، ئێستاش ئەوە بو بە قسەی هەمو عێراقییەكان و لای هەموان سەلمێندرا و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكانی بۆ عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی ئەمەی كرد و ئەنجومەنەكە داوای كرد بەدواداچونی جددی بكرێت بۆ هەمو ئەو تانانەی لەسەر بونی ساختەكاری لە پڕۆسەكە دراوە".

ئەوەشى رونیکردوەتەوە کە ئێستا ئەو پرسە بەتەنها لە ئاستی لایەنەكان نەماوەتەوە و دو دەسەڵاتی گرنگی عێراق (جێبەجێكردن و یاسادانان) بەدواداچون دەكەن بۆ بابەتی تەزویر و دواترینیش بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و پەرلەمان بون بۆ پڕۆسەكە و پەرلەمانیش یاسای هەڵبژاردنەكانی هەموار كردەوە بەشێوەیەك بەدواداچون بۆ ئەو ساختەكارییانە بكرێت.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا د. یوسف محەمەد سادق دەڵێت: "وامان كرد باس و خواستی پێكهێنانی حكومەت لە عێراق لە ئارادا نەمێنێت".
08/06/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .