گۆڕان؛ پێشوازیی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکات
گۆڕان  بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە ئەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان بە ئەرێنی لەقەڵەم دەدات و قۆناغی دوای ئەو بڕیارەش بە گرنگ وەسف دەکات.

زمناکۆ جەلال، رێكخەری ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند؛ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چاوەڕوانکراو بو، بزوتنەوەی گۆڕان هەر ئەو بڕیارەی لە دادگا چاوەڕێ كردوە .

 وتیشی :"قۆناغی دوای ئەو بڕیارە گرنگە و لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوەن بڕیارەكان بچنە بواری كرداریەوە و دەنگەكان بەدەست ئەژمار بکرێنەوە و چوارلایەنەكە ئامادەكاری تەواویان كردوە بۆ ئەو پرۆسەیە".

رێکخەری ژوری هەڵبژارادنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: لە هەرشوێنک سەرپێچی و ساختەکاریی هەبوبێت بەڵگەکانمان کۆکردوەتەوە و لە کاتی کردنەوەی سندوقەکانی دەنگدانیشدا ساختەکارییەکان ئاشکرا دەبن، چونکە ساختەکاریی ناشاردرێتەوە، ئەگەر هەوڵیش درا ساختەکاریی بکرێت ئەوا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.
21/06/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .