كونسوڵی به‌ریتانیا سەردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەکات
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هەولێر سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی کرد له‌ شاری‌ سلێمانی و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و رێكخه‌رو ئه‌ندامانی‌ ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان كۆبوه‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی دوشەممە، مارتن وار كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌ سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و د.هۆشیار عومەر عەلی رێكخه‌ر‌ و ئه‌ندامانی‌ ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و نوێترین پێشهاته‌كان كرا، پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ته‌وه‌رێكی‌ دیکەی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بو.
03/07/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .