گۆڕان چۆن بڕیار دەدات؟
سیستمی رێکخراوەیی و بڕیاردان لەناو بزوتنەوەی گۆڕان، بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەکە دەستەجەمعیی و کۆدەنگییە و چەندین ئۆرگانی هەیە بۆ گەڵاڵەکردن و بڕیاردان لەسەر پرسە ناوخۆیی و نیشتیمانییەکان.

بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دروستبونییەوە مۆدێلێكی نوێی كاری رێكخراوەیی‌و سیاسی هێنایە كایەوە، یەكێك لەو پرسانەی كاری لەسەر كرد، پرسی بڕیاردان بو لەناو حیزبدا.

لەناو حیزبەكانی دیكەدا بڕیار لە دەستی كەسێك یان گروپێك یاخود بنەماڵەیەكدایە، گۆڕان كۆتایی بەم شێوازە هێناوە و لە ماوەی تەمەنیدا سەرجەم بڕیارەكانی ئەم بزوتنەوەیە بە كۆدەنگ یاخود بە دەستەجەمیعی دراون.

بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی چەندین ئۆرگانە كە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ دەسەڵات‌و ئەركی سەرجەم ئۆرگانەكان دیاریكراوە:

پەیكەری رێكخراوەی بزوتنەوەی گۆڕان:

 هەڵسوڕاو و پشتیوان
بازنە
رایەڵە
ئەنجومەنی قەزا
رەوەندی كوردی  
جڤاتی گشتی
جڤاتی نیشتمانی
خانەی ڕاپەڕاندن

پرسەكان لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا بەم ئۆرگان ‌و ئەنجومەنانەدا تێدەپەڕن تا دەگەنە لای جڤاتی نیشتمانی لەوێ‌ بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدرێت.

جڤاتی گشتی:
جڤاتی گشتی چەتری پشتیوانی سیاسیی و مەعنەویی، دامەزراوەیی راوێژكاریی بوارەكانی كاری سیاسیی، رێكخراوەیی، كارگێڕیی، دارایی و میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانە.

ئەركەكانی جڤاتی گشتی:

یەكەم: هەڵسەنگاندنی پلانی گشتی جێبەجێكردنی بەرنامەی سیاسی
دوەم: هەڵسەنگاندنی پەیوەندیەكان لە سەر ئاستی كوردستانی، عێراقی فیدڕاڵ، ناوچەیی، جیهانی، لەگەڵ  حیزب و رێكخراوە سیاسییەكان.
سێیەم: ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكان

جڤاتی نیشتیمانی:
* دامەزراوەی سەركردایەتی بوارەكانی كاری سیاسی، رێكخراوەیی، كارگێڕیی، دارایی و میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانە.
* بەرزترین دەسەڵاتە لە نێوان دو هەڵبژاردندا.

ئەركەكانی جڤاتی نیشتیمانی:
یەكەم: سەرپەرشتی كردنی هەمو دەزگا و دامەزراوەكانی گۆڕان.
دوەم: دانانی نەخشەڕێگا بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە و سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان.
سێیەم: رێكخستنی پەیوەندیەكان لە سەر ئاستی كوردستانی، عێراقی، ناوچەیی، نێودەوڵەتی.
چوارەم: چاودێریی و هەڵسەنگاندنی ئەدائی فراكسیۆنەكانی گۆڕان و ئەدائی ئەندامەكانی.
پێنجەم: ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنەكان.
شەشەم: ئامادەكاریی بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان.

لە ماوەی رابردودا بزوتنەوەی گۆڕان چەندین بڕیاری لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان ‌و عێراقدا دەركردون لەوانە:

بەشداریكردن لە كابینەی هەشتەمی حكومەت بەبڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بو.
بەشداریكردن لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمدا.
رەنگدانەوەی ئۆرگانەكان بەسەر بڕیارەكانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە.
دوای دەركردنی وەزیرەكان مانەوەی تیمی حكومەتی گۆڕان هەر بە بڕیاری جڤات بو.
دواتر كشانەوە لە حكومەت بەبڕیاری جڤاتی نیشتمانی بو.
پشتگیری نەكردنی ریفراندۆمە حیزبیەكەی ساڵی رابردو بە بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی.
رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ یەكێتی بە بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بو.
هەڵپەساردنی رێككەوتنەكە هەر بە بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بو.
پێكهێنانی لیستی نیشتمان لە ناوچە دابڕێنراوەكان لە هەڵبژاردنی (12)ی ئایاردا.

ئەوە جگە لەوەی سەرجەم ئەو بڕیارانەی تیمەكانی گۆڕان لە بەغدا ‌و پەرلەمانی كوردستان دەریان كردون بە راوێژ بوە لەگەڵ ئۆرگانەكانی دیكەی بزوتنەوەی گۆڕان.

بزوتنەوەی گۆڕان نەك هەر لەناو خۆیدا كار بۆ ئەوە دەكات كە بڕیار‌و دەسەڵاتەكان لە دەستی یەك كەسدا نەبوە، بەڵكو لە سیستمی حكومڕانیشدا كاری بۆ ئەوە كردوە دەسەڵاتەكان لە دەستی كەسێك ‌و بنەماڵەیەكدا كۆ نەبنەوە، هەر بۆیە لە ماوەی رابردوشدا پێداگربوە لەسەر ئەوەی سیستمی سیاسی لە كوردستاندا پەرلەمانی بێت نەك سەرۆكایەتی، هەر بەو هۆیەشەوە ئامادە نەبو دەسەڵاتی مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم درێژ بكاتەوە.
04/07/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .