گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو و هاوپەیمانی لە کۆبونەوەدان
هەر چوار لایەنی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو و هاوپەیمانی لە شاری سلێمانی لەکۆبونەوەدان.

پەیامنێری (سبەی) رایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، کۆبونەوەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەستی پێکرد.

وتیشی: ئامانجی کۆبونەوەکە راگەیاندنی دوایین هەڵوێستی ئەو چوار لایەنەیە لەبارەی پڕۆسەی ئەژماری دەستیی دەنگەکانەوە.

لە کۆبونەوەکەدا ئەندام و نوێنەرانی هەرچوار دەزگاری هەڵبژاردنی لایەنەکان بەشدارن.

08/07/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .