شەش لایەنی سیاسی بایکۆتی ئەژماری دەستیی دەنگەکان دەکەن
پڕۆسەی ئەژماری دەستیی دەنگەکان لە سلێمانی دەستی پێکردو شەش لایەنەکەش بایکۆتی پرۆسەکە دەکەن.

هەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و یەکگرتوی ئیسلامی و حیزبی شیوعی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی، بەهۆی ناڕەزایی لە شئیوازی بەڕێوەچونی پرۆسەکە، بایکۆتی پڕۆسەی ئەژماری دەستیی دەنگەکانیان کردو و جەخت دەکەنەوە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەژماری دەستیی تەواوی سندوقەکانی دەنگدان بکرێت.

پێشتریش پەیامنێری (سبەی) لە سلێمانی رایگەیاند؛ پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە شاری سلێمانی لە سەرلەبەیانییەوە دەستیپێکردوەو لە هۆڵی یانەی ئاشتی بەڕێوەدەچێت.

لە پڕۆسەکەدا (188) سندوقی دەنگدان بە دەستیی ئەژمار دەکرێنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش (30) تیم بەشدارە و هەر تیمێک لە چوار کەس پێکدێت.

پەیامنێری (سبەی) ئاماژەی بەوەکرد، هەر کیانێکی سیاسی لە هەرێم بۆی هەیە تەنها دو بریکاری ئامادە بێت بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەکە و تاوەکو ئێوارە بۆی نییە لە هۆڵەکە جێبهێڵێت.
09/07/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .