ئه‌ندامێكی‌ ژوری‌ توێژینه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ گۆڕان هه‌واڵێكی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌
پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوسراوێك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ نوسراوی‌ ژوری‌ توێژینه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌ و تیایدا رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ خه‌رجیه‌ دراییه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كانی‌ گۆڕان كراوه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، به‌رپرسی‌ گۆشه‌ی‌ ئابوری‌ له‌ ژوری‌ توێژینه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و نوسراوه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وان به‌هیچ جۆرێك ئاگایان له‌و نوسراوه‌ نیه‌.

روونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی 

ماوەیەكە لە فەیسبوك لە یەكێك لەو پەیجە ساختانەدا كە سەر بە لایەنێكی گومانلێكراوە، نامە بەناوی كەسەكان یان ئۆرگانەكانی گۆڕانەوە بڵاو دەكرێتەوە، مەبەست لێی دژایەتی گۆڕان وئاژاوە دروستكردنە لەناوگۆڕاندا، هەرلەم چوارچێوەیەدا نامەیەك بەناوی من و ئیمزایەكی ساختەوە بڵاوكراوەتەوە كەباسی داهات و خەرجی هەڵبژاردنی (12/5) دەكات. 

لێرەدا بەڕای گشتی رادەگەیەنم كەمن هیچ ئاگاداری ئەم نامەیە نیم و هەرگیز نامەی واشم نەنوسیوە. هەر بۆ ئاگاداری بەڕێزتان، ئەمە دەیەم نامەی ساختەی دروستكراوە كەهیچ راستیەكی تێدا نیە و داھاتی ھەرێمی کوردستان لەم تۆڕە میدیا چەواشەکارانه‌دا بەھەدەر دەدرێت کە لەلایەن حیزبێکی دەسەڵاتەوە به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، لە جیاتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان خەرجبکرێت.

ئەنوەر كەریم 
لێپرسراوی‌ گۆشەی ئابوری له‌ ژوری‌ توێژینه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ بزوتنەوەی گۆڕان
04/08/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .