سلێمانی؛ كونسوڵی ئیتالیا لەگەڵ رێكخەری گشتی گۆڕان كۆبوەوە
رێكخەری گشتی گۆڕان: ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان تەئكید دەكاتەوە، گۆڕان هەموو ئامادەكارییەكانی تەواو كردوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.


ئەم وتانەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە میانی دیدارێكدا هات لەگەڵ سیرینا مۆرونی، كونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەرێمی كوردستان، كە بەسەركردایەتی وەفدێك سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد.

هەر لەو دیدارەدا كە رێكخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكان و ئەندامانی پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی گۆڕان ئامادەی بون، عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی، تەئكیدی كردەوە كە بزوتنەوەكەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 12 ی ئایاری عێراق قبوڵ ناكات و چاوەڕێی بڕیاری كۆتایی دادگا دەكات.

وتیشی، پارتی و یەكێتی بەناوی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەییەوە دەچنە بەغدا، بەڵام لەوێ‌ شەڕی پۆست و پلە و پایەی حیزبی دەكەن.
07/08/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .