گۆڕان داوا لە یونامی دەكات چاودێریی هەڵبژاردنەکان بكات
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان خراپی گوزەرانی خەڵك و كاریگەرییەكانی بێ موچەیی و بێكاری لەسەر خەڵكی هەرێم و دۆخی خراپی گەنجان بۆ شاندێکى باڵاى یونامى رون دەکاتەوە و داواش دەکات؛ یونامی چاودێری هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان بكات.

ئەمڕۆ دوشەممە وەفدێكی یونامی، كە پێكهاتبون لە ریكاردۆ رۆدیگز، بەرپرسی ئۆفیسی یۆنامی لە هەرێم و وەفدێكی یاوەری سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەگەڵ عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و هۆشیار عومەر، رێكخەری ژوری دیبلۆماسی و ئەندامانی ژورەكە كۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوە كرا و عومەر سەید عەلى رێكخەری گشتی گۆڕان، باسی لە خراپی گوزەرانی خەڵك و كاریگەرییەكانی بێ موچەیی و بێكاری لەسەر خەڵكی هەرێم و دۆخی خراپی گەنجان كرد.

هاوكات رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بە فەرمی داوای لە یۆنامی كرد بۆ ئەوەی چاودێری هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان بكات، بۆئەوەى هەڵبژاردنێكی پاك و دور لە ساختەكاری بەڕێوە بچێت.

07/08/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .