کونسوڵی گشتی روسیا لە هەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
17/04/2024
هەواڵ و چالاکی
کونسوڵی
روسیا و بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکەنەوە کە پێویستە گرژییەکانی ناوچەکە نەبێتە هۆی
زیانگەیاندن بە هەرێمی کوردستان و عێراق.
شوناس شێركۆ جدی، ئەندامی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان بە (کەی ئێن ئێن)ـی راگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی كونسوڵخانەی
گشتی روسیا لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ماكسم رۆبین، كونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە
لە هەرێم، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن
عومەر سەید عەلی پێشوازی لێکرا.
لەكۆبونەوەكەدا
هەردولا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق
و یەپوەندییەكانی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان کرد.
بزوتنەوەی
گۆڕان جەختی کردەوە لەسەر چۆنیەتی هەوڵدان بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵكی هەرێمی
كوردستان و هەردولاش هاوڕابون کە پەرەسەندی گرژییەكانی ئەم دوایانە لە ناوچەكەدا،
نەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە هەرێمی كوردستان و عێراق.