پرسەنامە

08/05/2024

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند (محەمەد حسێن سابیر) ناسراو بە (ناشاد)مان پێگەیشت.

ناشاد هونەرمەند و وێنەکێشێکی دیار و بەئەزمونى شارى سلێمانی و کوردستان بو، سەربارى سەختیەکانى ژیان و ئاستەنگەکانى بەردەمى، ماوەی (40) ساڵ لە بوارەکەى خۆیدا کار و داهێنانى کرد و بوە نمونەیەکى باڵاى خۆڕاگرى و جێپەنجەى رەنگاوڕەنگى بۆ دنیاى هونەرى کوردى جێ هێشتوە. ناشاد هونەرمەندێکى بەهەڵوێست و ئازادیخواز و چاکسازیخوازبو کە هونەرەکەى خستبوە خزمەت  گۆڕانکارى و چاکسازى سیاسى.

لەدەستدانى ناشاد خەمبار و نیگەرانى کردین، پرسەنامە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى هونەرمەندان و کەسوکار و هاوڕێیانى دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکى بە بەهەشت شاد بکات.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
٨ى٥ى ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر