پرسەنامە

14/01/2024

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی مام لەتیف رەشید هەڵسوڕاو و ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى کفرى بزوتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت.

 مام لەتیف لە دروستبوونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە سەرسەختانە تێکۆشاوە لەپێناو دژایەتى گەندەڵى و چاکەى گشتى و فراوانکردنى بەرەى گۆڕانخوازى و ئایندەیەکى باشتر بۆ گەلەکەى، هەربۆیە لەدەستدانى کۆستێکى گەورەیە و لە دڵەوە خەمبارى کردین.
لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە خۆمان و خێزان و خانەوادە سەربەرزەکەیان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەیان بدات.

بزوتنەوەی گۆڕان

١٤ى١ى ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر