دەقی راگەیەندراوى کۆبونەوەى هاوبەشى گۆڕان و پارتى

16/02/2019

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە قۆناغی کۆتایی بەرەو رێککەوتنی سیاسیی و پڕۆژەی رێککەوتنەکەش دەبرێتەوە بۆ سەرکردایەتی هەردولا بە مەبەستی پەسەندکردنی.

ئەمڕۆ شەممە کۆبونەوەی وەفدی دانوستانکاری گۆڕان و پارتی لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەڕێوەچو، بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە؛ رێککەوتنى سیاسی نێوان پارتى و بزوتنەوەى گۆڕان پەسەندکرا و لەکۆبونەوەکەى (18/ 2)ى پەرلەمانى کوردستاندا فراکسیۆنى پارتى و فراکسیۆنى گۆڕان بەشداردەبن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، هەردولا لەسەر شێوازى پێکهێنانى حکومەت گەیشتونەتە قۆناغى کۆتایى و بەرەوپێشچونى بەخۆیەوە بینیوە، جگە لەوەش پڕۆژەى رێککەوتنەکە دەبرێتەوە بۆ سەرکردایەتى هەردولا بۆ پەسەندکردنى.


دەقی راگەیەنراوى کۆبونەوەى هاوبەشى بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان

رۆژى 16 /2 /2019 شاندى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان لەشارى سلێمانى کۆبونەوە
لەکەشوهەوایەکى دۆستانەدا گفتوگۆیەکى راشکاوانەى بەرپرسیارانەکرا، پەیوەندى هەردولا و گفتوگۆى پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم و رێککەوتنى سیاسی نێوان هەردولا خرایەرو
لە کۆبونەوەکەدا هەردو شاند رێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:
1 -  رێککەوتنى سیاسی نێوان پارتى و بزوتنەوەى گۆڕان پەسەندکرا
2- لەکۆبونەوەکەى 18 ى 2 ى پەرلەمانى کوردستاندا فراکسیۆنى پارتى و فراکسیۆنى گۆڕان بەشداردەبن
3- لەسەر شێوازى پێکهێنانى حکومەت گەیشتونەتە قۆناغى کۆتایى و بەرەوپێشچونى بەخۆیەوە بینیوە
4- پڕۆژەى رێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکردایەتی هەردولا بۆ پەسەندکردنى


هەواڵی زیاتر