پرسەنامە

13/02/2024

کۆمەڵایەتی


بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (ئەحمەد شێخ طاهر)، باوکی (محەمەد ئەحمەد) ئەندامی ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕانمان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە كاك محەمەد و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین و هاوبەشى خەم و پەژارەیانین.

لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردو بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی بە هەمولایەک ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون

ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەی گۆڕان
١٣ى ٢ى ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر