پرسەنامە
11/04/2024
کۆمەڵایەتی
بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عبدالوهاب
عبدالرحمن مەعروف شێخانی)مان
پێگەیشت.
کاک عبدالوهاب کەسایەتیەکى دیار و بەڕێز و پشتیوان و
داکۆکیکارێکی سەرسەختی گۆڕان بوو لە سنورەکەمان، لەدەستدانى لە دڵەوە خەمبارى کردین.
بۆ ئەم کۆستە پرسەنامە
و هاوخەمى ئاڕاستەى کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هاوڕێیانى دەکەین، لەخوای
گەورەش داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری هەموولایەک بدات .
انا للە وانا الیە راجیعون
ئەنجومەنی قەزای دوکانى بزوتنەوەی گۆران
١٠ى ٤ى
٢٠٢٤