بزوتنەوەی گۆڕان: کرێکاران چینی پڕخزمەتی كۆمهڵگهى كوردستانن
01/05/2024
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەی
گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەى وەک رابردو بەردەوام دەبن لە پشتگیرى و داکۆکى لە مافى
کرێکاران و رایدەگەیەنێت؛ تا هەنووکە داکۆکیکاری سەرسەختی پاراستنی مافەکانی کرێکاران
بووین، بەتایبەت لەو دامەزراوانەی نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆران بەرپرسیارێتیان هەبوە،
ئەمەش ڕەنگدانەوەی ستراتیجی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان بوە بۆ هەوڵدان بۆ دەرچواندنی یاسایەکی
نوێی تایبەت بە کرێکاران، پشت بەست بە ستاندەرە نێودەوڵەتیەکان بۆ دابینکردنی ژیانێکی
شایستە و شکۆمەندی بۆ چینی کرێکاران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی بارودۆخی سیاسی و قوڵبونەوەی
قەیرانەکان؛ ئاستەنگ بۆ جێبەجێکردنی دروستکرا.
بزوتنەوەى
گۆڕان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاڕاستەى كرێكارانى
كوردستان و عێراق و جیهان و، سهنديكا و رێكخراوهكانيان دەکات و رایدەگەیەنێت؛ كرێكاران،
چینێکی هەژار، ماندو، كاريگهر و پڕخزمەتی كۆمهڵگهى كوردستانن، ڕۆڵ و پێگەیان لە
پرۆسهى ئاوهدانكردنهوه و گهشهپێدانى کەرتەکانی کار و بیناکردندا دیار و بەرچاوە،
لەبەرئەوە پاراستنی مافهكانيان، دەستەبەرکردنی ژینگەی دروست و سەلامەتیان، زیادکردنی
شایستەی دارایی و باشکردنی ژیان و گوزەرانیان؛ ئەرکێکی لەپێشینەیی حکومەت و دامەزراوە
پەیوەندیدارەکانە لە هەرێم و عێراقدا.
هەروەک
دەڵێت: ڕۆژی جیهانی کرێکاران، دەکەینە دەرفەتێک بۆ جهختکردنەوەی زیاتر له پشتگيریکردن
و داکۆکیکردنی ماف و داوا رهواكانیان، هەروەها جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی، کە دەستەبەری
زیاتری مافەکانی کرێکاران و چاودێریکردن و دەستگیرۆیکردنی خێزان و منداڵەکانیان لە
هەرێمی کوردستان مسۆگەر دەکات.
بزوتنەوەی
گۆڕان هەر لە سەرەتای دامەزراندنی، تا هەنووکە داکۆکیکاری سەرسەختی پاراستنی مافەکانی
کرێکاران بووە، بەتایبەت لەو دامەزراوانەی نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆران بەرپرسیارێتیان
هەبوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ستراتیجی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان بوە بۆ هەوڵدان بۆ دەرچواندنی
یاسایەکی نوێی تایبەت بە کرێکاران، پشت بەست بە ستاندەرە نێودەوڵەتیەکان بۆ دابینکردنی
ژیانێکی شایستە و شکۆمەندی بۆ چینی کرێکاران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی بارودۆخی سیاسی
و قوڵبونەوەی قەیرانەکان؛ ئاستەنگ بۆ جێبەجێکردنی دروستکرا.
دەقى
راگەیەندراوەى بزوتنەوەى گۆڕان بەبۆنەى رۆژى جیهانى کرێکارانەوە
بزوتنەوەی
گۆڕان: کرێکاران چینی پڕخزمەتی كۆمهڵگهى كوردستانن
بە بۆنەی
ڕۆژی جیهانی کرێکاران، پیرۆزباییەکی گەرم لە كرێكارانى كوردستان و عێراق و جیهان
و، سهنديكا و رێكخراوهكانيان دەکەین.
كرێكاران،
چینێکی هەژار، ماندو، كاريگهر و پڕخزمەتی كۆمهڵگهى كوردستانن، ڕۆڵ و پێگەیان لە
پرۆسهى ئاوهدانكردنهوه و گهشهپێدانى کەرتەکانی کار و بیناکردندا دیار و بەرچاوە،
لەبەرئەوە پاراستنی مافهكانيان، دەستەبەرکردنی ژینگەی دروست و سەلامەتیان، زیادکردنی
شایستەی دارایی و باشکردنی ژیان و گوزەرانیان؛ ئەرکێکی لەپێشینەیی حکومەت و دامەزراوە
پەیوەندیدارەکانە لە هەرێم و عێراقدا.
لەم ڕوانگەیەوە،
ڕۆژی جیهانی کرێکاران، دەکەینە دەرفەتێک بۆ جهختکردنەوەی زیاتر له پشتگيریکردن و
داکۆکیکردنی ماف و داوا رهواكانیان، هەروەها جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی، کە دەستەبەری

گۆڕان
١ی ٥ی
٢٠٢٤