پرسەنامە

12/06/2025

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فەهیمە علی) دایكی ئیسماعیل مەلا عەبدول ئەندامی پێشوی جڤاتی گشتی و خەبات مەلا عەبدول لە رایەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و شەهیدان ئاكۆ و ئاسۆمان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى خێزان و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێكۆشەرەکەیان دەكەین و هاوبەشى خەم و پەژارەیانین.
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی بە هەمولایەک ببەخشێ.


انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەى گۆڕان
١٢ی٦ی٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر